ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

داهاتی بەشی دووەمی “Joker” لە سینەماکاندا

بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی سینەمایی “Joker” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا دەکرێت.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە دووەم هەفتەی پێشاندانی لە سینەماکانی جیهاندا، داهاتی گەیشتە 167 ملیۆن و 311 هەزار دۆلار.

داهاتی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 53 ملیۆن و 611 هەزار دۆلارە، داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 113 ملیۆن دۆلارە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە یەکەم هەفتەی پێشاندانی لە سینەماکانی جیهاندا، توانی 121 ملیۆن دۆلار بەەستبێنێت.

ئەم بەرهەمە سینەماییە نەیتوانی وەک بەشی یەکەم لە بەدەستهێنانی داهات سەرکەوتوو بێت، داهاتی یەکەم هەفتەی ئەم بەرهەمە سینەماییە زیاتر لە 96 ملیۆن دۆلار بوو و کۆی داهاتی لە سینەماکانی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بوو.
شارەزاینی سینەما، پشیبینی سەرکەوتنی بەشی دووەم وەک بەشی یەکەم زنجیرەکە ناکەن کا داهاتی سەرووی یەک ملیار دۆلار بوو.

بەشی یەکەمی فیلمەکە لە 2019 بلاوکرایەوە و بۆ 11 خەڵاتی ئۆسکار کاندیدکرا و توانی دوو خەڵات بەدەستبێنیت.

بەشی دووەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە بەناوی “Joker: Folie à Deux”یە و بڕیارە لە 4ـی تشرینی یەکەمی 2024 لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوبکرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی ئەنیمەیشنی “Inside Out” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

ART

سەهیم عومەر خەلیفە خەڵاتی خەنجەری زێڕین لە فێستیڤاڵی فیلمی مەسقەت بردەوە

ART