zagros news agency

داهاتی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا

فیلمی سینەمایی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 22ـی ئاداری 2024 لە سینەماکاندا نمایشکرا و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 201 ملیۆن و 856 هەزار دۆلار بوو.

لەو داهاتە، 113 ملیۆن و 376 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و 88 ملیۆن و 480 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

فیلمەکە لە دەرهێنانی فیل کەنانە و هەریەک لە پاوڵ رودد، کاری کون و فین وۆلفهاردە رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.

چیرۆکی فیلمەکە باس لەوە دەکات کە بەهۆی دۆزینەوەی شوێنەوارێکی کۆن، هێزێکی خراپەکار ئازاد دەبێت، بۆیە دەبێت هەمووان یەکبگرن بۆ پاراستنی جیهان لە سەردەمی سەهۆڵبەندی دووەم.

هەواڵی پەیوەندیدار

کێت وینسڵێت چیرۆکێکی شەرمهێنەر لەگەڵ شا چارڵز دەگێڕێتەوە

ART

لە هەولێر فێستیڤاڵی فیلمی قوتابیان سازدەکرێت

ART

لە هەولێر رێوڕەسمێک بۆ ناساندنی شەش کتێب بەڕێوەچوو

ART