zagros news agency

لە باکووری کوردستان کۆنسێرتی هونەرمەند خەجێ هەڵوەشایەوە

کۆنسێرتەکانی هونەرمەند خەجێ لە شارەکانی ئەرزیرۆم، ئاگری و مۆش هەڵوەشایەوە.
کۆمپانیای ڕێکخستنی ئەم کونسرێتە ڕایگەیاند: ئەو مۆڵەتانەی پێش چەند مانگێک وەریانگرتووە، بەبێ ئەوەی هیچ هۆکارێک پیشان بدرێت لەلایەن خاوەن هۆڵەکانەوە قەدەغە کراوە. کۆمپانیای ڕێکخەر ڕایگەیاندووە بلیتەکان بۆ خاوەنەکانیان دەگەڕێننەوە.
تەنانەت پێشتریش بەهۆی نۆژەنکردنەوەی هۆڵەکانی کۆنسێرت کۆنسێرتی هونەرمەندان ڕۆژدە و دلژن ڕۆنی لە ئەستەنبوڵ هەڵوەشایەوە، هەروەها کۆنسێرتی ئازاد بێدران لە ئەنتالیاش بەهۆی کۆبوونەوەیەکی دیکەوە هەڵوەشایەوە.
هونەرمەندی گۆرانیبێژ خەجێ، زیاتری گۆرانیی نیشتمانی و نەتەوەیی دەڵێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسى کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەڵاح

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

ART

ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمی هەڵپەسارد و کاردانەوەی نێودەوڵەتیی لێ کەوتەوە

یاسین