zagros news agency

لە مێردین هەموو جۆرە چالاکییەکی کۆمەڵگەی مەدەنی قەدەغەکران

 

پارێزگای مێردین لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی‌کردەوە، لەپێناو پێشگرتن لە هەر جۆرە کردەوەیەکی تێکدەرانە و تیرۆر، بڕیاریان داوە بۆ ماوەی سێ رۆژ هەموو جۆرە چالاکیەکی مەدنی قەدەغە بکەن.

ئەم چالاکیانە، رێپێوان، کۆنفرانسی رۆژنامەوانی و دەربڕینی ناڕەزایەتی لە خۆ دەگرن.

بەگوێرەی ئەم ڕاگەیەندراوە، قەدەغەکردب تا کاتژمێر 3ـی رۆژی 18ـی ئاب بەردەوام دەبێت.

ئەم بریارە لە کاتێکدایە، ماوەیەکە ژمارەیەک هەڵمەتی سەربازی لە نێوخۆی تورکیا بەڕێوەدەچن و لە کۆتاهەمینیشیاندا بەرپرسێکی باڵای پەکەکە کوژرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی کۆریا دەکات

یاسین

ئەلکارازی لاو بووە پاڵەوانی تێنسی کراوەی ئوسترالیا

یاسین

سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی مستەفا نێروەیی دەكات

یاسین