zagros news agency

تیپی هونەری میللی سلێمانی بەشداری هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هیندستان دەکەن

شاندێکی وەزارەت و تیپی هونەری میللی سلێمانی بەشداری لە هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هیندستان بۆ میوزیک و سەمای فۆلکلۆری کرد.

رۆژی سێشەممە 26ی تشرینی دووەمی 2024، لە هۆ‌ڵی کەمان لە شاری نیودەلهی پایتەختی هیندستان بە بەشداری تیپی هونەری میللی سلێمانی هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هیندستان بۆ میوزیک و سەمای فۆلکلۆری دەستی بە کارەکانی کرد.

بڕیارە لە دووەم رۆژی فێستیڤاڵەکەدا، تیپی هونەری میللی سلێمانی چەند تابلۆیەکی هەڵپەڕکێی فۆلکلۆری کوردی پێشکەش بکات.

تیپی هونەری میللی سلێمانی لەلایەن ئەنجوومەنی هیندی بۆ پەیوەندییە کولتوورییەکان به‌ هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان بانگهێشتی هیندستان کراوە و بڕیارە بۆ ماوەی (10) رۆژ لەو وڵاتە لە چەند ویلایەت و شارێک لە چەند  فێستیڤالێکی “سەما و میوزیك” به‌شداری بكات و نمایشی کولتووری کوردی پێشکەش بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ناوی میوانانی ئاهەنگی هاوسەرگیری تایلۆر سویفت و ترافیس کێڵسی ئاشکرا کران

ART

لێکۆڵینەوەکان لە دۆسییەی ماددەی هۆشبەر لەبارەی هاندا ئێرچێل بەردەوامن

ART

داهاتی “A Minecraft Movie” لە سینەماکاندا

ART