حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سلێمانی شەشەم خولی پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێبی سلێمانی کردەوە.
پێشانگەکە بە بەشداری 200 ناوەندی چاپ و پەخشی کتێب لە 12 وڵاتی جیهانەوە کرایەوە و زیاتر لە 40 هەزار ناونیشانی جیاواز لەخۆدەگرێت و 2000 ناونیشانیان بۆ یەکەمجارە دەکەونە بەردەستی خوێنەران، کۆی گشتیی نۆ ملیۆن کتێب نمایشکراون.
لە پێشانگەکەدا رێکاری پێویست گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی رێگە نەدرێت ئەو ناونیشانانەی هانی توندوتیژی و جیاکاری دەدەن، نمایش بکرێن.
بڕیارە پێشانگەکە 11 رۆژ بەردەوام بێت و تا رۆژی 8ـی کانوونی یەکەمی 2024 دەخایەنێت.