zagros news agency

هدسن میک ماڵئاوایی لە ژیان کرد

هدسن میک، ئەکتەری گەنج کە بە فیلمی “Baby Driver” ناوبانگی پەیداکرد، لە تەمەنی 16 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

ئەو ئەکتەرە لە نێو ئۆتۆمبێلێکی جوڵاودا لە ئاڵباما کەوتە خوارەوە و دوای دوو رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.

هەواڵی کۆچی دوایی ئەو ئەکتەرە، لەلایەن ماڵباتەکەیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستگرام بڵاوکرایەوە.

ئەو ئەکتەرە لە چەندین بەرهەمی سینەماییدا رۆڵی گێڕاوە، دیارترینیان لە فیلمی “Baby Driver” بوو کە لە 2017ـدا بڵاوکرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێشانگای “ئاسۆی هاودڵی 2” لە هەولێر كرایەوە

ART

“پەڕتووکی ڕەنگکردن” ناساندنی کولتووری کوردییە بە منداڵانی کورد لە جیهاندا

ART

داهاتی “Kingdom of the Planet of the Apes” لە سینەماکاندا

ART