zagros news agency

نێتفلێکس زنجیرەی “ئاشقە نەناسراوەکان” بڵاودەکاتەوە

تۆڕی نێتفلێکس زنجیرەیەکی نوێی تورکی بەناوی “Adsız Aşıklar” واتە “ئاشقە نەناسراوەکان” بڵاودەکاتەوە.

لەم بەرهەمەدا خالید ئارگنش و فۆندا ئایریگیت رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و لە نووسین و دەرهێنانی ئامۆر تۆرگایە.

بڕیارە ئەم بەرهەمە تەلەڤزیۆنییە لە 16ـی ئەم مانگە بڵاوبکرێتەوە.

لە چیرۆکی زنجیرەکە، پزیشکێک لەو بڕوایەدایە کە خۆشەویستی نەخۆشییەکی ترسناکە تووشی مرۆڤ بووە و نەخۆشخانەی خۆشەویستی دامەزراندووە و چارەسەری ئەو کەسانە دەکات کە بەهۆی خۆشەویستییەوە زەرەرمەند بوونە.

لە بەرامبەردا کارەکتەری هازال ئیمری، بڕوای وایە خۆسەویستی چارەسەرێکە بۆ رزگارکردنی جیهان.

زنجیرەکە هەشت ئەڵقەیە و هەر ئەڵقەیەکی تیش دەخاتە سەر تێڕوانین و بۆچوونێک لەبارەی خۆشەویستییەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لیۆناردۆ دی کاپریۆ: لە رووی سۆزدارییەوە هەست دەکەم تەمەنم ٣٥ ساڵە

ART

ئەستێرەی “The Wolf of Wall Street” کۆچی دواییکرد

ART

فیلمی سوپەر ماریۆ گالاکسی ریکۆردی داهاتی هۆڵیوود دەشکێنێت

ART