zagros news agency

نادین نجێم باسی خیانەت و چارەسەری دەروونی خۆی دەکات

ئەکتەری لوبنانی نادین نسیب نجێم زانیاری نوێ لەبارەی ژیانی تایبەتی و ڕێڕەوی هونەری خۆی دەدرکێنێت و باسی ئالنگارییەکانی ساڵانی ڕابردوو دەکات.

لە چاوپێکەوتنێکدا نجێم ڕوونیکردەوە، جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی ڕێکخستنەوەی بۆ ژیانی ڕۆژانەی کردووە چونکە دوو منداڵەکەی بوونەتە تەوەرەی سەرەکی هەموو بڕیارەکانی.

ئەکتەرەکە بڕیاریداوە کاتی وێنەگرتنی کارە هونەرییەکانی دیاری بکات تا بەر لە کاتژمێر 10ی شەو بگەرێتەوە ماڵەوە.

نادین ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کۆکردنەوەی بەرپرسیارێتی دایکایەتی و کارکردن لەگەڵ پەستانی دادگاکاندا تووشی ماندوێتی هزری کردووە.

لەلایەکی دیکەوە پەیوەستبوونی بە وێنەگرتنی درامای “صالون زهرة” هاوکاربووە بۆ ئەوەی لە ژینگەی پەستانەکان دووربکەوێتەوە.

نجێم جەختی کردەوە، داواکردنی هاوکاری لە پزیشکی دەروونی کارێکی شەرمەزارکەر نییە و ڕووبەڕووبوونەوەی خەمەکان بەشێکە لە چاکبوونەوە.

لەبارەی دەنگۆکانەوە باسی لەوە کرد، ڕێگە نادات هیچ کەسێک وێنەی لەلای منداڵەکانی تێکبدات. نجێم لەبارەی خیانەتی هاوسەرگیرییەوە جەختی کردەوە، ئەوە ڕەفتارێکی ئەنقەستە و دەبێتە هۆی لەدەستدانی ڕێز و متماشە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی لووتکەی ناتۆ: ئامادەین گەرووی هورمز لە مین پاک بکەینەوە

یاسین

ئەعرەجی و عێراقچی جەخت لە کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان دەکەنەوە

سەڵاح

ب ئامادەبونا پارێزگارێ دھۆکێ ئێکەم کاروانێ حەجیێن پارێزگەھا دھۆکێ ھاتە ب رێئێخستن

سەڵاح