ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کۆڕێک بۆ ناساندنی نۆبەرە بەرهەمی شیعری ئەکرەم خامۆش بەڕێوەچوو

لە کتێبخانەی گشتیی کۆیە، رێوڕيسمێک بۆ رێزلێنان و ناساندنی نۆبەرە بەرهەمی شیعریی ئەکرەم خامۆش، بەناوی “زریانی تەجاڵ و دوا گورزی مەمەندی” بەڕێوەچوو.  

رێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی کتێبخانە گشتییەکان، سەرۆکی زانکۆی کۆیە، سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی نووسەرانی کورد و ژمارەیەکی زۆر لە ئەکادیمیست و نووسەر و ئەدیبانی کۆیە و شارەکانی دیکەی کوردستان بەڕێوەچوو.

لە رێوڕسمەکەدا رەهبەر سەید برایم، د.ئازاد ئەحمەد، فازڵ شەوڕۆ و دکتۆر مەولود ئیبراهیم حەسەن بابەت، گوتاریان لەسەر ژیان و بەرهەمی خامۆشی شاعیر پێشکەشکرد.

دواتر لە کورتە ڤیدیۆیەک هەر یەک لە چاپوک شێخ عومەر، هاوژین سڵێوە و ئارەزوو ئیسماعیل تیشکیان خستە سەر ژیانی ئەدەبی و هونەری خامۆش.

لە بڕگەیەکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا لە بەرامبەر ئەو خزمەتە زۆرەی کە بە ئەدەب و هونەری کردووە، خەڵاتی زێڕینی ئاڵای کوردستان لە لایەن ئارام ساڵح بەڕێوەبەری کتێبخانە گشتییەکانی کۆیە پێشکەش بە شاعیر کرا.

پاشان دەیان چەپکە گوڵی رێزلێنان و دیاری پێشکەش بە شاعیری ناوبراو کراو دواجار کتێبەکە بە واژۆی نووسەر بەدیاری پێشکەش 

بە ئامادەبووان کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

میشلین پریل کۆچی دوایی کرد

ART

داهاتی “Madame Web” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART