zagros news agency

داهاتی بەشی چوارەمی “Kung Fu Panda” زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلارە

بەشی چوارەمی زنجیرە فیلمی ئەنیمەیشن “Kung Fu Panda” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 8ـی ئاداری 2024 بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 547ملیۆن و 547 هەزار دۆلارە، لەو داهاتە 193 ملیۆن و 590 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و 354 ملیۆن و 98 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

فیلمەکە لە دەرهێنانی میکی میچێڵ و ستیفانی ستینە و هەریەک لە جاک بلاک و ڤیۆلا داڤیس رۆڵی سەرەکی کارەکتەرەکان بە دەنگ تێدا دەگێڕن.

فیلمەکە لە جۆری بەرهەمە ئەکشن و ئەنیمەیشنەکانە و ماوەکەی یەک کاتژمێر و 34 خولەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دووەمین پێشانگەی هونەرمەند سەباح پیرباڵ كرایەوە

ART

تۆم هۆڵاند نهێنییەکی جلوبەرگی سپایدەرمان ئاشکرا دەکات

ART

فیلمه‌کانی به‌شی پێشبڕکێی چواره‌مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “مۆسکۆ” ناسێندران

سەڵاح