zagros news agency

پۆستێکی نانسی عەجرەم دەنگۆی جیابوونەوەی بەدوای خۆیدا دێنێت

لە دوای ئەوەی نانسی عەجرەم، هونەرمەمەندی لوبنانی پۆستێکی لە هەژمارەکەی لە تۆڕی ئێکس بڵاوکردەوە، دەنگۆی جیابوونەوەی لە هاوژینەکەی بەدوای خۆیدا هێنا.

ئەو هونەرمەندە لە پۆستەکەدا نووسیویەتی: کاتێک وەرزێک کۆتایی دێت، رۆحمان وەرزێکی نوێ دەنووسێتەوە.. ئەمە سرووشتی ژیانە.

میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردووەتەوە، نانسی عەجرەم و د. فادی ئەلهاشم جیابوونەوەتەوە و باس لە سەرچاوەیەکی نزیک لەو هونەرمەندە دەکەن کە هەواڵەکەی پشتراستکردووەتەوە.

باس لەوە دەکرێت ئەو دوو هاوژینە لە 2022 جیابوونەتەوە، بەڵام ئاشکرایان نەکردووە و بەنیازن بەم نزیکانە جیابوونەوەیان رابگەیێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

“Full Name” خەڵاتی باشترین کورتە فیلم وەردەگرێت

ART

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART