zagros news agency

ئۆركێسترای كوردستان تیڤی کۆنسێرتێکی پێشکەشکرد

لە هۆڵی پێشەوا، لە یادی دامەزراندنی کوردستان تیڤی، ئۆركێسترای ئەو کەناڵە، بە سەرپەرشتی هونەرمەند سەیدەحمەد رواندزی، کۆنسێرتێکیان پێشکەشکرد.

لە کۆنسێرتەکەدا میوزیکی کوردی و بیانی لەلایەن هونەرمەندانی ئۆرکێستراکە پێشکەشکران.  

فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەكی بەرچاو لە هونەرمەندان و هونەردۆستان ئامادەبوون.

دوای تەواوبوونی کۆنسێرتەکە، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، چەپكێ گوڵی پێشكەش بە سەرپەرشتیاری ئۆركێستراكە كرد و هیوای بەردەوامی و گەشەی زیاتری بۆ خواستن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئۆرکێسترای سیمفۆنی سلێمانی کۆنسێرتێکی میوزیکی سازکرا

ART

ماکۆلای کۆڵکین و نهێنییەکانی “Home Alone”

ART

ڕاسڵ کرۆ هێرش دەکاتە سەر بەشی دووەمی فیلمی ‘Gladiator’

ART