zagros news agency

به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری شه‌هیدان، شاندێكی حكوومەتی هەرێمی دەچێتە بەغدا

شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا، سەردانەكەش بۆ بەدواداچوونە بۆ دۆسییەی منداڵە ونبووەكانی پارێزگای هەڵەبجە.

شاندەكە بە سەرۆکایەتی عبدوڵا حاجی محموود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و سەرۆکی بۆردی تایبەت بە یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی منداڵە ونبووەکان سەردانی بەغدا دەکات.

شاندەكە ئه‌مڕۆ چوارشەممە و دووسبەی پێنجشەممە لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکانی حکوومەتی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ بەدواداچوونی دۆسییە و چارەنووسی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە.

بۆردی یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی منداڵە ونبووەکان پێکهاتووە لە نوێنەرانی هەریەك لە وەزارەتەکانی (ناوخۆ، داد، تەندروستی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە).

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکەن

یاسین

پەرلەمانی ئەورووپا دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا تاوتوێ دەکات

یاسین

هەناردەی پێداویستییە خۆراکییەکان لە تورکیا بۆ عێراق بە 21% زیادی‌کردووە

یاسین