ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مارتن سکۆرسێزی و لیۆناردۆ دیکاپریۆ کار بۆ فیلمێکی نوێ دەکەن

دەرهێنەری ئەمریکی مارتن سکۆرسێزی و ئەکتەری ئەمریکی لیۆناردۆ دیکاپرۆ، کار بۆ فیلمێکی نوێی سینەمایی دەکەن.

لە فیلمەکەدا سکۆرسێزی کاری دەرهێنان دەکات و دیکاپریۆ رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت و هەردووکیان وەک بەرهەمهێنەریش تێیدا بەشدارن.

فیلمەکە بەناوی “The Devil In The White City”یە و هێشتا سیناریۆکەی ئامادە نەکراوە، بۆیە ناوی تەواوی ستافەکە ئاشکرا نەکراوە.

چیرۆکی فیلمەکە لە رۆمانێکی ئیریک لارسن بەناوی “”ـە وەرگیراوە کە لە 2004 بڵاوکرایەوە و لە کتێبە پڕفرۆشەکانی ئەمریکا بووە و دیکاپریۆ مافی بە فیلمکردنی کڕیوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نیوەڕۆخوانی کاندیدکراوانی ئۆسکار هەڵوەشایەوە

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Joker” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “Smile 2” لە سینەماکانی جیهاندا

ART