zagros news agency

2025 ساڵێکی پڕ لە ململانێی یاسایی لە هۆڵیوود

ساڵی 2025 وەک یەکێک لە قورسترین ساڵەکان بۆ ناودارانی جیهان تۆمار دەکرێت، تێیدا دادگاکان بوونە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی کێشە کۆن و نوێیەکانی ئەستێرەکان.

شون “دیدی” کۆمبس، دوای دادگاییکردنێکی درێژخایەن، دادگا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە سێکس و گواستنەوەی نایاسایی، سزای ٥٠ مانگ زیندانیکردن و پێبژاردنی 500 هەزار دۆلاری بەسەردا سەپاند.

جاستن باڵدۆنی دژی بلەیک لایڤلی، کێشەیەکی گەورەی ناوزڕاندن و هەراسانکردن لەنێوانیاندا سەری هەڵدا کە تێیدا ناوی تایلۆر سویفتیش وەک شایەت هێنرایە ناو دۆسییەکەوە.

کێندریک و درەیک، ململانێی ئەم دوو ڕاپەرە تەنیا لە ناو گۆرانییەکاندا نەمایەوە و گەیشتە دادگا، بەڵام لە کۆتاییدا دادگا سکاڵاکەی درەیکی ڕەتکردەوە.

جای-زی، ساڵێکی پەرچەکرداری هەبوو؛ توانی دوو دۆسییەی قورس لە دژی خۆی دابخات، کە یەکێکیان تۆمەتی دەستدرێژی و ئەویتریان دۆسیەیەکی کۆنی سەلماندنی باوکایەتی بوو.

کارداشیانەکان و ڕای جەی، دوای ساڵانێکی زۆر، ململانێی ڤیدیۆ کۆنەکەی نێوان کیم کارداشیان و ڕای جەی جارێکی دیکە سەر هەڵدایەوە و هەردوولا یەکتریان بە شکاندنی ڕێککەوتنی نهێنی تۆمەتبار کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Longlegs” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

مايلی سايرس پەردە لەسەر نهێنیی گۆرانییە نوێیەکەی لادەبات

ART