لە دوای ئەوەی دەنگۆی جیابوونەوەی هونەرمەندی لوبنانی نانسی عەجرەم میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنی بووە، ئەو هونەرمەندە بێدەنگی شکاند و ئەو دەنگۆیەی رەتکردەوە.
ئەو هونەرمەندە کەناڵی ئێم تیڤی راگەیاند، ئەو هەواڵانەی لەبارەی جیابوونەوەی باس دەکرین، راست نین.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دەرهێنەری نوێترین ڤیدیۆکلیپی، بە جۆرێک کاری بۆ بەرهەمەکە کردووە و دەنگۆی جایبوونەوەی لە بەرهەمەکەدا بەکارهێناوە.
ماوەیەک بوو دەنگۆی جیابوونەوەی نانسی عەجرەم هەبوو، بەهۆی بێدەنگی ئەو هونەرمەندە و هاوژینەکەی د. فادی ئەلهاشم، ئەو دەنگۆیە زیاتر بڵاوبووەوە.
بەم دواییە نانسی عەجرە، بەرهەمێکی نوێی بەناوی “طول عمري نجمة” لە کەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب بڵاوکردەوە و لە دەرهێنانی ریشا سەرکیسە.
نانسی عەجرەم یەکێک لە گۆرانیبێژە ناسراوەکانی لوبنان و ناوبانگی زۆری لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا زۆرجار دەنگۆی مردن و جیابوونەوەی هونەرمەندان بڵاودەکرێنەوە، باس لەوە دەکرێت هەندێ جاریش هونەرمەندان خۆیان ئەو دەنگۆیانە دروست دەکەن.