zagros news agency

داهاتی بەشی چوارەمی “Kung Fu Panda” لە سینەماکاندا

بەشی چوارەمی زنجیرە فیلمی ئەنیمەیشن “Kung Fu Panda” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 8ـی ئاداری 2024 بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 547 ملیۆن و 689 هەزار دۆلارە، لەو داهاتە 653 ملیۆن و 590 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و 354 ملیۆن و 256 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

فیلمەکە لە دەرهێنانی میکی میچێڵ و ستیفانی ستینە و هەریەک لە جاک بلاک و ڤیۆلا داڤیس رۆڵی سەرەکی کارەکتەرەکان بە دەنگ تێدا دەگێڕن.

فیلمەکە لە جۆری بەرهەمە ئەکشن و ئەنیمەیشنەکانە و ماوەکەی یەک کاتژمێر و 34 خولەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەیوب عەلی و گارا سازکار دوای “کوردم” بەرهەمێک بۆ ئاڵای کوردستان بڵاودەکەنەوە

ART

کیسیا لویس لە زنجیرەی “Crutch” رۆڵ دەگێڕێت

ART

داهاتی”The Odyssey” بە رێژەی 25٪ کەمی کردووە

ART