zagros news agency

دوێن جۆنسن لە فیلمێکدا رۆڵی پیاوێکی بە تەمەن دەگێڕێت

ئەکتەری جیهانی دوێن جۆنسن بە ڕووخسارێکی جیاواز و قژی ڕەساسی و ڕیشێکی ئەستوورەوە دەرکەوت، لە کاتی وێنەگرتنی بەرهەمە نوێیەکەی لە شاری نیویۆرک.

 

ڕۆڵگێڕانی ئەم ئەکتەرە 54 ساڵەیە لە فیلمی “Lizard Music” بە سەرپەرشتی دەرهێنەر بێنی سافدی بەڕێوەدەچێت.

 

دوێن جۆنسن کەسایەتییەکی نهێنی بەرجەستە دەکات، کە لە ڕۆمانی دانیال پینکواتەر وەرگیراوە.  پسپۆڕی مەیکئاپ کازو هیرۆ سەرپەرشتی گۆڕانکارییەکانی رووخساری دەکات.

 

جۆنسن کێشی خۆی کەمکردووەتەوە، بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە گۆڕەپانی سینەما بە شێوازێکی جیاواز لە ڕابردوو. پێشتر بۆ فیلمی “The Smashing Machine” کێشی زیادی کردبوو.

 

لەم بەرهەمەدا ڕێجینا هۆڵ و کۆلمان دۆمینگۆ بەشدارن وبڕیارە لە 25ی کانوونی یەکەمی 2027 لە سینەماکان نمایش بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمیسیۆن لیستی هەڵبژاردنەکانی پەسەند کرد

یاسین

کێبڕکێی فیلمە نوێیەکان لە پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکاندا

ART

یەک لەسەر چواری عێراقی کێشەی شوێنی نێشتەجێ‌بوونیان هەیە

سەڵاح