ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان رێزی لە عەزیز شارۆخ گرت

ئاریان سەڵاحەدین، بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، بە ئامادەبوونی فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و نامق هەورامی، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەت، پێشوازی کرد لە هونەرمەندی ناسراوی کورد، عەزیزی شارۆخ. 

دوای بەخێرهێنان، قسەوباس سەبارەت بە گۆرانی و موزیكی كوردی و رۆڵی هونەرمەند لەو بوارەدا كرا.

لای خۆیەوە بریكاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان خەڵاتی رێزلێنانی وەزارەتی پێشکەش بە هونەرمەند کرد، دواتر بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر چەپكەگوڵی رێزلێنانی پێشكەش كرد و هیوای لەشساغی و بەردەوامی بۆی خواست.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Barbie” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی “Oppenheimer” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

رێورەسمی بڵاوکردنەوەی کتیبی “زەماوندى سيمرخ” بەڕێوەچوو

ART