لە هۆڵی پێشەوا لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی، لە هەولێر شانۆگه‌ریی “جادووگه‌ری ئۆز” نمایشکرا.
نمایشەکە بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، ئاریان سەلاحەدین، بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، مو‌سا ئەحمەد، سه‌رۆكى دەزگای خێرخوازیی بارزانی ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و هۆگرانی شانۆ، بەڕێوەچوو.
شانۆگەرییەکە لە به‌رهه‌م و نواندنی منداڵانی بوو و بە سپۆنسەری دەزگای خێرخوازی بارزانی بەرهەمهێنراوە.
ئه‌كته‌ره‌كان كه منداڵان پاڵه‌وانه‌كانی بوون، به سرووشتی پاكی منداڵانه‌ی خۆیان له شانۆگه‌ریه‌کەدا به‌رجه‌سته‌ی لایه‌نه نه‌رێنییه‌كانی جادووگه‌ریان كرد و كۆمه‌ڵگه‌و منداڵانیان لێ هۆشیار كرده‌وه.