zagros news agency

وەزیری رۆشنبیری و لاوان پێشوازی لە دوو رۆژنامەنووسی فەرەنسی کرد

حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی دووشەممە لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە دوو رۆژنامەنووسی فەرەنسی کرد کە بە بۆنەی بەچاپگەیاندنی ئەلبوومی تایبەت بە ژیان لە هەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتیان کردبوو.

لام دوک هیێن و ماگدالینا سۆدۆمکۆڤا باسیان لە پلانی کارکردنیان بۆ ئامادەکردن و بە چاپگەیاندنی بەرهەمەکانیان لە بارەی هەرێمی کوردستانەوە کرد و خۆشحاڵی خۆیان بۆ گەشەی کولتووری و رۆشنبیری لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.

وەزیری رۆشنبیری و لاوان ستایشی هەوڵ و ماندوو بوونی هەردوو رۆژنامەنووس و فۆتۆگرافەری فەرەنسی کرد، بۆ خزمەتی دۆزی رەوای گەلی کوردستان و پیشاندانی نەهامەتییەکانی کورد لە رابردوودا.

ئاماژەی بەوەشدا، دڵسۆزی و لە خۆ بوردوویی هەردوو رۆژنامەنووس، بووەتە هەوێنی کۆکردنەوەی ئەرشیفێکی دەوڵەمەند لە فۆتۆی رۆژنامەوانی سەبارەت بە ژیان لە هەرێمی کوردستاندا و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی نوێی “The Lion King” زیاتر لە 600 ملیۆن دۆلارە

ART

ئەلند حازم بەرهەمێکی نوێی بەناوی “ئاڵا زەر” بڵاوکردەوە

ART

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART