zagros news agency

لە هەولێر شانۆگه‌ریی “جادووگه‌ری ئۆز” نمایشکرا

لە هۆڵی پێشەوا لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی، لە هەولێر شانۆگه‌ریی “جادووگه‌ری ئۆز” نمایشکرا.

نمایشەکە بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، ئاریان سەلاحەدین، بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، موسا ئەحمەد، سه‌رۆكى دەزگای خێرخوازیی بارزانی ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و هۆگرانی شانۆ، بەڕێوەچوو.

شانۆگەرییەکە لە به‌رهه‌م و نواندنی منداڵانی بوو و بە سپۆنسەری دەزگای خێرخوازی بارزانی بەرهەمهێنراوە.

ئه‌كته‌ره‌كان كه‌ منداڵان پاڵه‌وانه‌كانی بوون، به سرووشتی پاكی منداڵانه‌ی خۆیان له‌ شانۆگه‌ریه‌کەدا به‌رجه‌سته‌ی لایه‌نه‌ نه‌رێنییه‌كانی جادووگه‌ریان كرد و كۆمه‌ڵگه‌و منداڵانیان لێ هۆشیار كرده‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

وۆدی ئالن لە 90 ساڵیدا فیلمە نوێیەکەی وێنە دەگرێت

ART

نوێترین فیلمی زە ڕۆک کەمترین داهاتی بەدەستهێنا

ART

داهاتی ئەنیمەیشنی “Inside Out” لە سینەماکاندا

ART