ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

فێستیڤاڵی رۆشنبیری لالش بەڕێوەچوو

بە ئامادەبوونی ئاریان سەلاحەدین، بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان لە شاری دهۆک، لە دوو رۆژی رابردوودا فێستیڤاڵی رۆشنبیری لالش 2025، بەڕێوەچوو.

فێستیڤاڵەکە بە دروشمی “کەلتوورێ مە سەرەکانیا رەسەناتیا مەیە” لە هۆڵی کۆنفرانسی زانکۆی دهۆک سازکرا، تێیدا چەند تابلۆیەکی هونەری، کولتووری و میوزیکی دێرین و رەسەنی کوردانی ئێزدی نمایشکرا.

ئامانجی سەرەکی فێستیڤاڵەکە خزمەتکردنی کولتوور و فەرهەنگی رەسەنی کوردەواری و کوردانی ڕرەسەن و دێرینی ئێزدییە.

ئاریان سەلاحەدین، بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان رایگەیاند، “سازکردنی ئەم فێستیڤاڵە کولتووری و هونەرییە پڕ بایەخە بە پشتیوانی جەنابی سەرۆکوەزیران، دەربڕی ئەو قوڵاییە ستراتیژییەیە، کە لە سۆنگەی نیشتمانسازی و نەتەوەسازییەوە، لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاری لە پێناودا دەکرێت و بووەتە بەشێکی گرنگ لە ستراتیژی حکومەت بۆ خزمەتکردن و گەشەپێدان و بووژاندنەوەی رەهەندە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی کولتوور و رۆشنبیری و فەرهەنگ لە هەرێمی کوردستاندا”.

گوتیشی: “جێی دەستخۆشییە، بنکەی رۆشنبیری لالش لە ماوەی تەمەنیدا، وێڕای خزمەتە بەرچاوەکانی بە رۆشنبیری و کولتووری کوردانی ئێزدی، توانیویەتی ساڵ لە دوای ساڵ، پەرەی زیاتر بە فرەچەشنی و ئاستی بەرزی کولتووری فێستیڤاڵەکانی بدات”.

جەختیکردەوە، “وەک وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان لە دەستپێکی کارکردنمان لە چوارچێوەی کابینەی نۆیەمدا، بە راسپاردەی جەنابی سەرۆکوەزیران و ئەو ستراتیژیەتەی کابینەکە دایڕشتووە، هەوڵی هەمەلایەنەمان هەبووە بۆ خزمەتکردنی کولتوور و رەسەنایەتی کورد و سەرجەم پێکهاتە نەتەوەییەکانی دیکە و لەو چوارچێوەیەشدا هەنگاوی گرنگمان ناوە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

كۆنسێرتی “لە سرووتی گریانەوە تا بەردەرگای ستران” سازکرا

ART

دایکی جان کلود ڤان دام کۆچی دواییکرد

ART

نیوەڕۆخوانی کاندیدکراوانی ئۆسکار هەڵوەشایەوە

ART