zagros news agency

باشترین و خراپترین خۆراک بۆ پارشێو ، چیە ؟

ژه‌می پارشێو ژه‌مێکی سه‌ره‌کی و گرنگی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌ که‌ پێویسته‌ بخورێت و تا دره‌نگتر بخورێت باشتره‌ ..

باشترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ پارشێو :

• یه‌کیک له‌م خۆراکانه‌ : یه‌ک قاپ ماست یان هێلکه‌ی کوڵاو یان په‌نیر یان نیسکێنه‌ یان گوێز و هه‌نگوین یان یه‌ک قاپ ماست نۆکاو یان یه‌ک قاپ ماست ، لۆبیای کوڵاو ..

• نانی تیری یان هه‌ورامی ( ئاردی جۆ یان ئاردی بۆر باشتره‌ ) + دوو بۆ سێ ده‌نک زه‌یتوون ..

• میوه‌یه‌ک یان سه‌وزه‌یه‌ک ( شووتی ، کاڵه‌ک ، ترۆزی ، خه‌یار ، قه‌یسی ، خورما ، مۆز ،چواله‌ی سه‌وز، هه‌ڵوژه‌ ،ڕێواس ، شلیک ) ..

• یه‌ک بۆ دوو په‌رداخ ئاو ..

• چا باشتره‌ نه‌خورێته‌وه‌ ؛ ئه‌گه‌ر خورایه‌وه‌ له‌ یه‌ک پیاڵه‌ زیاتر نه‌خورێته‌وه‌ ..

• پێویسته‌ تا نیو سه‌عات پاش خواردن مرۆڤ پاڵ نه‌که‌وێت و نه‌خه‌وێته‌وه‌ ..

خراپترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ پارشێو :

• برنج و شله‌
• خواردنی سوورکراوه‌
• شیرینی و چه‌وری
• ڤاست ڤوود
• شه‌ره‌به‌تی گیراوه‌ و شه‌ره‌به‌تی فرێش و خواردنه‌وه‌ گازیه‌کان
• خۆراکی سوێر و پڕ به‌هارات و ترشیات و سوێر کراو

* دکتۆر “کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی “پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک

هەواڵی پەیوەندیدار

لە پێشهاتێکی پزیشکیی دەگمەندا، جۆرێکی نوێی خوێن دۆزرایەوە

یاسین

سوودەکانی ڤیتامین کەی بۆ تەندروستی دڵ

lana

هۆكارەكانی دروستبوونی بەردی گورچیلە

lana