بە جلوبەرگی نەتەوەیی و بە رۆحێکی پێکەوە ژیان، دەزگای روانگە بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی دهۆک، لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا رۆژی جیهانی زمانی دایکی بەرز راگرت.
رێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی پارێزگاری دهۆک، سەرۆکی زانکۆی دهۆک، لایەنی حکومی و حیزبی، بەرپرسان، نووسەران و رۆشنبیرانی شاری دهۆک بەرێوەچوو.
لە پانێلێکدا لەبارەی “پاراستنی زمانی دایک” شارەزایانی زمانی کوردی لە هەموو پارچەکانی کوردستانەوە بە وردی تاوتووێی گرنگی پاراستنی زمان و مێژوو، هەروەها راهێنانی نەوەی داهاتوو لەسەر پارێزگاریکردن لە زمانی دایک و کولتووری نەتەوەکەیان کرد.
رێوڕەسمەکە رازاوەتر بوو بە ژەنینی چەند پارچە میوزیکێکی فۆلکلۆری کوردی لەلایەن گروپی میوزیکی روانگە.
دەزگای روانگە لە چوارچێوەی پڕۆژە کولتووریەکانیدا، ئەم هەنگاوانە بە گرنگ دەزانێ بۆ پارێزگاریکردن لە شووناس، ناسنامە و مێژووی نەتەوەیی