zagros news agency

لە دهۆک یادی زمانی دایک کرایەوە

‌‎بە جلوبەرگی نەتەوەیی و بە رۆحێکی پێکەوە ژیان، دەزگای روانگە بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی دهۆک، لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا رۆژی جیهانی زمانی دایکی بەرز راگرت.

رێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی پارێزگاری دهۆک، سەرۆکی زانکۆی دهۆک، لایەنی حکومی و حیزبی، بەرپرسان، نووسەران و رۆشنبیرانی شاری دهۆک بەرێوەچوو.

‌‎لە پانێلێکدا لەبارەی “پاراستنی زمانی دایک” شارەزایانی زمانی کوردی لە هەموو پارچەکانی کوردستانەوە بە وردی تاوتووێی گرنگی پاراستنی زمان و مێژوو، هەروەها راهێنانی نەوەی داهاتوو لەسەر پارێزگاریکردن لە زمانی دایک و کولتووری نەتەوەکەیان کرد.

 

‌‎رێوڕەسمەکە رازاوەتر بوو بە ژەنینی چەند پارچە میوزیکێکی فۆلکلۆری کوردی لەلایەن گروپی میوزیکی روانگە. 

دەزگای روانگە لە چوارچێوەی پڕۆژە کولتووریەکانیدا، ئەم هەنگاوانە بە گرنگ دەزانێ بۆ پارێزگاریکردن لە شووناس، ناسنامە و مێژووی نەتەوەیی

هەواڵی پەیوەندیدار

نیوەڕۆخوانی کاندیدکراوانی ئۆسکار هەڵوەشایەوە

ART

دووەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتی جینۆسایدی کورد و رەنگدانەوەی لە ئەدەب و هونەر بەڕێوەدەچێت

ART

نووسەر و دەرهێنەر سمکۆ ناکام کۆچی دوایی کرد

ART