zagros news agency

ئامادەکاری بۆ فێستیڤاڵێکی تایبەت بە جینۆساید دەکرێت

بەمەبەستی تاوتوێکردنی کارەکانی فێستیڤاڵی چەمچەماڵ بۆ فیلمی جینۆساید یەکەمین کۆبونەوەی تایبەت بە ئامادەکارییەکانی فێستیڤاڵی ناوبراو ئەنجامدرا.

 

کۆبونەوەکە بە ئامادەبوونی د.محسن ئەدیب بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و ھونەری سلێمانی، ئیدریس شەوکەت بەڕێوەبەری بەشی رۆشنبیری و ھونەری چەمچەماڵ، نیاز نووری نەقیبی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان و بەشێک لە فەرمانبەرانی رۆشنبیری چەمچەماڵ ئەنجامدرا.

 

لە کۆبونەوەکە باس لە دواین ئامادەکارییەکانی فێستیڤاڵی چەمچەماڵ بۆ فیلمی جینۆساید کرا، کە چۆن بتوانرێت فێستیڤاڵێکی شایستە ئەنجامدرێت لە ئاست گەورەیی تاوانەکانی جینۆساید بێت و خزمەت بە دۆزی جینۆساد بکات.

 

وەک ھەوڵێک بۆ بە نێونەتەوەیی کردنی دۆزی جینۆسایدی دژ بە گەلی کوردستان و ھاندانی ھونەرمەندان و بەرھەمھێنەرانی بواری فیلم، فێستیڤاڵی چەمچەماڵ بۆ فیلمی جینۆساید ساڵانە لەلایەن بەشی رۆشنبیری و ھونەری چەمچەماڵەوە ئەنجامدەدرێت، تا ئێستا پێنج خولی لێ ئەنجامدراوە ئێستا لە ھەوڵی ئەنجامدانی خولێکی نوێی ئەم فێستیڤاڵەیە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەری هەڵگری سەرۆک‌کۆماری پێشووی ئێران ڕاگەیەندرا

یاسین

داهاتی “Gladiator 2” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ بنەماڵەی شەهید وڵات تاهیر ده‌کات

یاسین