بە بۆنەی یەکی نیسان، سەری ساڵی نەتەوەیی سریان، ناسراو بە “جەژنی ئەکیتۆ”، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سریانی، پێنجەمین فێستیڤاڵی کەلەپووری سریانی ساز دەکات.
رۆژی دووشەممە 7ـی نیسانی 2025، فێستیڤاڵەکە دەست پێ دەکات و تا رۆژی (1ـی نیسانی 2025 بەردەوام دەبێت.
فێستیڤاڵی کەلەپووری سریانی، بە رێڕۆیشتنێکی جەماوەری دەست پێ دەکات، کە گوزارشتە لە نەریتی دێرینی سریانی و رێڕۆیشتنەکە لە بەردەم قوتابخانەی ئامادەیی نموونەیی عەنکاوەی بەهرەداران دەست پێ دەکات بۆ مۆزەخانەی کەلەپووری سریانی بەرامبەر گردی شوێنەواری “قەسر” و لە رۆژانی فێستیڤاڵدا چەندین چالاکیی هونەری و ئەدەبی بەڕێوەدەبرێن.