zagros news agency

پارێزگارى هەولێر پێشوازیی لە سەرۆکى سەندیکاى رۆژنامەنووسانى یەکێتى ئەوروپا کرد

رۆژی دووشەممە، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازیی لە ئەلبێرت هیتان، سەرۆکى سەندیکاى رۆژنامەنووسانى یەکێتى ئەوروپا و شاندێکى یاوەرى کرد.

لە دیدارەکەدا، دۆخى رۆژنامەگەرى و کارى میدیایى و ئازادیى رۆژنامەگەرى و رادەربڕین و یاساکانى ئەو بوارە لە هەرێمى کوردستان تاوتوێ کران و هەردوولا جەختیان لە گرنگیى پاراستنى ئازادیى رۆژنامەگەرى و رادەربڕین وەک یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانى دیموکراسى کردەوە و بەرەوپێشچوون و کێشەکانى ئەو بوارە لە ناوچەکە بەگشتى خرانە روو و بیروڕا لەبارەیانەوە ئاڵوگۆڕ کران.

پارێزگارى هەولێر، ئاماژەى بەوەدا کە دەستەبەرکردنی ئازادى رادەربڕین و ئازادى رۆژنامەوانى یەکێکە لە ئامانجەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئەمەش وایکردووە چەندین کەناڵى گەورە و دەزگاى میدیا زۆر لە کوردستان دورستبێت و بوارى رۆژنامەگەرى بە گشتیى لە هەرێمى کوردستاندا پێ بنێتە قۆناخێكی پێشکەوتوو.

هەروەها رایگەیاند، کارى رۆژنامەنووسى تەنها پیشەنییە، بەڵکو بەرپرسیاریەتییەکى کۆمەڵایەتییە، بۆیە پێویستە رۆژنامەنووس بە پابەندبوون بە یاساکانى هەرێمى کوردستان و ئیتیكی کارى رۆژنامەگەرىی بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ گواستنەوەى وێنە بکات و پەیامەکانی بە راستگۆیی بگەێنێت.

سەرۆکى سەندیکاى رۆژنامەنووسانى یەکێتى ئەوروپا، جەختى لەسەر هەماهەنگى سەندیکاکەیان لەگەڵ سەندیکا و رێکخراو و لایەنەکانى دیکەى پەیوەندیدار بە کارى رۆژنامەوانى لە هەرێمى کوردستان کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

عەباس غەزالی: ناوی عەبدولحەمید حیرەت سەجادی لە ناو زەینماندا هەر زیندووە

ART

ناوەندی كوردستان بۆ هونەر و كولتوور كرایەوە

ART

پێشانگەیەکى شێوەکاریى هاوبەشى مامۆستایان کرایەوە

ART