رۆژی سێشەممە، لە هۆڵی میدیای هەولێر، قوتابخانەی كۆشش پێنجەمین پێشانگەی هونەری لەژێر ناونیشانی “رەنگەكانی سرووشت لە كۆشش” کرایەوە.
پێشانگەکە بە چاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ئازاد لەشكری، بەڕێوەبەری شێوەكاری و ژمارەیەك لە هونەرمەندان و مامۆستایان و قوتابیان کرایەوە.
لە پێشانگەكەدا، چەند ژمارەیەک تابلۆ و کاری هونەری قوتابیان خرانەڕوو.

