zagros news agency

یادی 27 ساڵەی دامەزراندنی گۆڤاری سڤۆرە کرایەوە

رۆژی دووشەممە، بە ئامادەبوونی د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەندامانی بەش، بەڕێوەبەر، نووسەر و رۆژنامەنووسان، یادی 27 ساڵەی دەرچوونی گۆڤاری سڤۆرەی منداڵان بەرز راگیرا.

د. سالار عوسمان، وێڕای پیرۆزبایی و دەستخۆشیی لە بەڕێوەبەر و ستافی گۆڤارەکە، پاڵپشتیی خۆی و بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانی بۆ باشترکردن و بەردەوامبوونی گۆڤارەکە دووپات کردەوە.

گۆڤاری سڤۆرەی منداڵان، گۆڤارێکی مانگانەیە کە لەلایەن بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک دەردەچێت، تا ئێستا 299ژمارەی لێ بڵاوکراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لیۆناردۆ دیکاپریۆ: ئامادەبووم لە هەر فیلمێکدا لەگەڵ پۆڵ تۆماس ئەندەرسن کار بکەم

ART

سێلین دیۆن بەسەر نەخۆشییەکەیدا زاڵ دەبێت و زنجیرە کۆنسێرتێک لە پاریس سازدەکات

ART

هۆشەنگ وەزیری خەڵاتی یەکەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فوجەیرەی بەدەستهێنا

ART