هونەرمەندی تورک ئۆزجان دێنێز لەو بڕوایەدایە دەبێت لە دراما تەلەڤزیۆنییەکان دووربکەوێتەوە و پرۆژەکانی داهاتووی بەشداری لە زنجیرە نوێیەکان لەخۆناگرێت.
ئەم لێدوانەی دێنێز لە کاتی ئامادەبوونی لە رێوڕەسمی نمایشکردنی یەکەمی فیلمی سینەمایی خۆی بە ناوی “Son Yemek”دا هات، کە لە چوارچێوەی خولی 63ی فێستیڤاڵی فیلمی ئەنتالیای زێڕین بەڕێوەچوو.
لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی ئەگەری گەڕانەوەی بۆ شاشەی بچووک، رایگەیاند، هیچ بەرهەمێکی تەلەڤزیۆنی لە ژیانیدا نامێنێت.
ئەم بڕیارە دوای مێژوویەکی درێژ لە کاری تەلەڤزیۆنی دێت کە چەندین بەرهەمی ناوداری تێدا پێشکەش کرد، لەوانە زنجیرەی ناوداری “Asmalı Konak” و “İstanbullu Gelin” و کۆتا بەشداریکردنیشی لە زنجیرەی “Kızıl Goncalar”دا بوو کە لە بەهاری 2025دا کۆتایی هات.

