zagros news agency

پۆستەری 78مین فێستیڤاڵی فیلمی کان بڵاوکرایەوە

رێکخەرانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان، پۆستەری 78مین خولی فێستیڤاڵەکەیان بڵاوکردەوە.

بڕیارە خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵەکە لە 13 تاوەکو 24ـی ئایاری 2025 لە شاری کانی فەرەنسا سازبکرێت.

کان بە یەکێک لە پێنج گرنگترین فێستیڤاڵەکانی فیلم لەسەر ئاستی جیهاندا دەناسرێت.

ساڵانە ژمارەیەکی بەرچاو لە فیلمساز و هونەرمەندان لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدار دەبن.

خەڵاتی سەرەکیی فێستیڤاڵەکە چڵە خورمای زێڕینە و یڵماز گونەی تاکە دەرهێنەری کوردە ئەو خەڵاتەی وەرگرتبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان: پشتیوانی لە پڕۆژەکانی ڕێکخراوی زارێ بۆ فیلم دەکەین

ART

سبەی لەلالیگا جەنگی تۆپی پێ هەیە

یاسین

داهاتی ئەنیمەیشنی “Inside Out” لە سینەماکاندا

ART