zagros news agency

لە رێوڕەسمێکدا رێز لە ئاواز دزەیی و ئەقیلا رواندزی نرا

شەوی رابردوو، لە رێوڕەسمێکدا رێز لە هەردوو خانمە نووسەر ئاواز دزەیی و ئەقیلا رواندزی نرا.

رێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی د.سالار عوسمان بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پ.د.ک و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەشێک لە بەرپرسانی حزبی و حکومی، رۆشنبیر، ئەدیب، نووسەر و رۆژنامەڤانان، لە باخچەی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پ.د.ک، بەڕێوەچوو. 

د. سالار عوسمان، گوتاری بەخێرهاتنی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوەدا: ئەمڕۆ لێرە کۆبووینەتەوە بۆ ئەوەی ڕێز لە دوو نووسەری بە توانا و خەمخۆری کورد بگرین، ساڵانێکی زۆرە لە بواری رۆشنبیری و ئەدەبیدا کار دەکەن و هەوڵیان داوە نەوەی نوێ بە مێژوو و کەلتووری نەتەوەکەمان ئاشنا بکەن. ئاواز دزەیی و عەقیلا رواندزی، ئەو دوو تێکۆشەرەی کە بە وشە خەباتیان کردووە و بە قەڵەم داکۆکییان لە ناسنامەی کورد کردووە.

لە درێژەی بەرنامەکەدا، هەردوو نووسەر ئەقیلا رواندزی و ئاواز دزەیی گوتاری خۆیان پێشکەش کرد، تێیدا سوپاسی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنیان کرد بۆ رێکخستنی رێوڕەسمەکە.

هەروەها د. کوردستان موکریانی و د. محەممەد خدر خوێندنەوەیەکیان بۆ کتێبی هەردوو نووسەر پێشکەش کرد.

لە کۆتایی رێوڕەسمەکەدا، خەڵاتی رێزلێنان و گوڵی وەفا پێشکەشی هەردوو نووسەر کرا، دواتر هەردوو کتێبی “ناندینی کوردی و فۆلکلۆری کوردی ناوچەی دەشتی دزەیی” دابەشکران بەسەر ئامادەبووان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەختیار هەڵەبجەیی پەیکەری قالە مەڕە دروست دەکات

ART

زنجیرەی ‘Body Problem 3’ بڵاودەکرێتەوە

ART

داهاتی فیلمی “Godzilla X Kong” لە سینەماکاندا

ART