لە زاخۆ سێیەمین فێستیڤاڵی شەلوشەپک و جلوبەرگی کوردی سازدەکرێت و چالاکی جیا جیای هونەری تێدا پێشکەش دەکرێن.
فێستیڤاڵەکە بۆ ساڵی سێیەم لەلایەن ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ سازدەکرێت و چالاکییەکانی لە نزیک پردی دەلال بەڕێوە دەچن..
بڕیارە جگە لە نمایشی جلوبەرگ، هەردوو هونەرمەند حەسەن شەریف و شەهریبانا کوردی، دوو کۆنسێرت ساز بکەن.
لە فێستیڤاڵەکەدا پانێڵی کولتووری، پێشاندانی بەڵگەفیلم و نمایشی تیپی هەڵپەڕکێ لەخۆدەگرێت.
فێستیڤاڵەکە لە سبەی سێشەممە 29ـی نیسانی 2025 دەستپێدەکات و دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

