بە چاودێری و ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی شەممە لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی، پەردە لەسەر گڵجۆشی مەولەوی شاعیر لادرا.
لە رێوڕەسمەکەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە شاعیر و رۆشنبیر و هونەرمەندانی سلێمانی ئامادەبوون، چەند کورتە وتارێک پێشکەش کران.
گڵجۆشەکە لە لایەن هونەرمەند، مهاباد جەمال درووستکراوە، بە پشتیوانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان وەک نیشانەی ئەمەکداری مەولەوی شاعیر بۆ عەنبەرخاتوونی هاوسەری و رێزگرتن لە ئەفراندنەکانی شاعیر، لە پارکی ئازادی دانرا.
هونەرمەند مهاباد جەمال، لە درووستکردنی گڵجۆشەکەدا، گڵی سووری سنووری خورماتوو و چەند رەنگێکی وەک رەنگی خەنەی کوردی بەکارهێناوە و سوودی لە خشتی سوور وەرگرتووە.

