zagros news agency

یەكەم فێستیڤاڵی شیعری ئافرەتان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو

بە ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوان و پارێزگاری هەڵەبجە و ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئیداری پارێزگاكە، یەكەم فێستیڤاڵی شیعری ئافرەتان لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەچوو.

فێستیڤاڵەكە بە دروشمی “ژنەكان ئەستێرەن، لە ساماڵدا جوانتر ئەبریسكێنەوە” لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە، رۆژی پێنجشەممە 13ـی حوزەیرانی 2024 لە هۆڵی د. مستەفا زەڵمی بەڕێوەچوو و ژمارەیەك لە ئەدیب و ڕۆشنبیر و هونەرمەندانی سنووری پارێزگاكە ئامادەی بوون.

لە فێستیڤاڵەكەدا ژمارەیەك ئافرەتی شاعیر بەشدارییان كردبوو، تێیدا چەندین بەرهەمی شیعریان پێشكەشكرد.

لە میانی فێستیڤاڵەكەدا بڕیار درا، ساڵانە لە وادەیەكی دیاریكراودا فێستیڤاڵی شیعری ئافرەتان بەڕێوەبچێت بۆ هاندانی زیاتری قەڵەمەكانی ئافرەت و ئەو ئافرەتانەی دەیانەوێت لە بواری ئەدەب بە گشتیی و شیعر بە تایبەتی بنووسن.

هەواڵی پەیوەندیدار

تایلۆر سویفت داهاتێکی زۆر بۆ هونەرمەندانی جیهان دەگەڕێنێتەوە

ART

نووری بیلگە جەیلان سەرۆکایەتیی لیژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی قاهیرە دەکات

ART

یەکەم فێستیڤاڵی ئەدەبیی جینۆساید بەڕێوەچوو

ART