zagros news agency

لە هەولێر فێستیڤاڵی فیلمی قوتابیان سازدەکرێت

بەدروشمی “هونەر رەنگدانەوەی شوناسمانە” فێستیڤاڵی فیلمی قوتابیان لە هەولێر سازدەکرێت.

فێستیڤاڵەکە لە 7ـی ئەم مانگە لە سینەما ئێمپایەری هەولێر سازدەکرێت و پڕۆژەی دەرچوونی قوتابیانی بەشێ سینەمای کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەڵاحەدین نمایش دەکرێن.

چالاکییەکە کاژێر پێنجی ئێوارە دەستپێدەکات و هاتن بۆ هەمووانە.

فێستیڤاڵەکە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین و کۆلێژی هونەرەجوانەکان سازدەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپرایزەکەی مارڤێڵ و گەڕانەوەی کاپتن ئەمریکا

ART

داهاتی فیلمی “Wicked” لە سینەماکاندا

ART

دوایین وەرزی زنجیرەی “The Sandman” بڵاودەکرێتەوە

ART