zagros news agency

دەیەمین فێستیڤاڵی بەشی شێوەکاری کۆلێژی هونەرەجوانەکان سازدەکرێت

دەیەمین فێستیڤاڵی بەشی شێوەکاری کۆلێژی هونەرەجوانەکان – هەولیر سازدەکرێت و بەرهەمی خوێندکاران دەخرێتەڕوو.

فێستیڤاڵەکە بەناونیشانی “هونەر رەنگدانەوەی شوناسمانە” لەلایەن بەشی شێوەکاریی کۆلێژی هونەرەجوانەکان و بەهاوکاری بەرێوەبەرایەتیی گشتی رۆشنبیری هونەری هەولێر و بەشی هونەری شێوەکاری و بە چاودێری د. کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین سازدەکرێت.

چالاکییە هونەرییەکە لە رۆژانی 6 تاوەکو 8ـی ئەم مانگە لە هۆڵی میدیا بەڕێوەدەچێت.

فێستیڤاڵەکە لە چوارچێوەی پێشانگەیەکدا بەرهەمی خوێندکارانی قۆناخی چوارەمی بەشی شێوەکاری دەخرێنە روو.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی “Nosferatu” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Moana” لە سینەکاندا

ART