zagros news agency

جیمس کامیرۆن بەرگری لە “ناخۆشترین کۆتایی” فیلمێک دەکات

جیمس کامیرۆن، دەرهێنەری گەورەی سینەما، بە توندی بەرگری لە کاترین بیگێلۆ، دەرهێنەری فیلمی نوێی (A House of Dynamite) دەکات، دوای ئەوەی بینەران رەخنەی توندیان لە کۆتایی فیلمەکە گرت. 

فیلمەکە لە نێتفلێکس نمایش دەکرێت و ئیدریس ئیلبا رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، باس لە هێرشێکی ئەتۆمی بۆ سەر ئەمریکا دەکات.

فیلمەکە ڕێک پێش تەقینەوە ئەتۆمییەکە کۆتایی دێت، ئەمەش وایکرد هەندێک بینەر لە سۆشیاڵ میدیا بڵێن “ئەمە خراپترین فیلمی مێژووە.” بەڵام جیمس کامیرۆن دەڵێت ئەم کۆتاییە “تاکە بژاردەی دروست بووە”.

کامیرۆن روونیکردەوە کە پەیامی فیلمەکە ئەوەیە کە لە شەڕی ئەتۆمیدا هیچ ئەنجامێکی باش نییە و چارەنووسی جیهان تەنیا لە دەستی یەک کەسدایە کە ئەویش سەرۆکی وڵاتە. ئەو بە ناوبانگترین دەستەواژەی فیلمی (War Games) کۆتایی بە قسەکانی هێنا و وتی: “تاکە ڕێگە بۆ بردنەوە… ئەوەیە کە هەر یاری نەکەیت”.

هەواڵی پەیوەندیدار

“One Battle After Another” دەبێتە پادشای ئۆسکاری 98 و مێژوو تۆمار دەکرێت

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Joker” لە سینەماکاندا

ART

دانپێدانانە ڕاستگۆیانەکانی کریس هێمسوۆرس دەربارەی کارەکتەری “سۆر”

ART