رۆژی شەممە، لەرێوڕەسمێکدا، سەنتەری رۆشنبیری خەون بە هاوکاری سەنتەری ئاڵا، شەش کتێبی نوێی ناساند.
چالاکییەکە بە چاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەک نووسەر، شاعیر و رۆشنبیر بەڕێوەچوو.
لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، وێڕای دەستخۆشیان لە سەرپەرشتیاران، پیرۆزباییان لە نووسەران کرد بەبۆنەی چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبەکانیان و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ خواستن.

