رێکخەرانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان ئامادەکارییەکانیان بۆ بەڕێوەچوونی 78ـەمین خولی فێستیڤاڵەکە کردووە.
سبەی سێشەممە 13ـی ئایاری 2025، چالاکییەکانی فێستیڤاڵ لە شاری کان لە فەرەنسا دەستپێدەکەن و تا 24ـی مانگ بەردەوام دەبێت.
بە پۆستەری گەورەی فێستیڤاڵ رووی کۆشکی فیستیڤاڵەکان داپۆشراوە کە فێستیڤاڵەکەی تێدا بەڕێوەدەچێت.
بڕیارە لە خولی ئەمساڵدا، خەڵاتی چڵە خورمای زێڕینی شانازی بە رۆبێرت دێنیرۆ، ئەکتەری ناسراوی ئەمریکی ببەخشرێت.

