خولێکی راهێنان و بەهێزکردنی توانا مرۆییەکان بۆ پزیشکان و کارماندانی تەندروستی لە سەنتەری په‌ره‌پێدانی په‌رستاری مامانی بەحرکە، له‌لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێره‌وه بەڕێوەچوو و بڕوانامەی خولەکە بە 65 بەشداربوو بەخشرا.
خولەکە بە چاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بەڕێوەچوو و وێرای پیرۆزبایی كردن له به‌شداربوون، ستایشی كاری مرۆیی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندورستی كرد كه رۆڵی گه‌وره و به‌رچاو ده‌بینن له ره‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسی و رزگاركردنی به‌های مرۆڤه‌كان، هاوكات سوپاسی هاوکاریی و هەماهەنگییەکانی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێری كرد بۆ به‌رده‌وامیدان به‌و شێوازه كاره مرۆییانه كه له‌سه‌ر ئاستی جیهانیشدا جێگه‌ی بایه‌خه.
پارێزگاری هەولێر، رایگەیاند، ئەو جۆرە خولانە پێویسته بەردەوام بن، چونكه ئەو بەڕێزانەی بەشداریشیان کردووە، به‌دڵنیاییه‌وه سوودی زۆریان لێی بینیوە.
خولەکە بە پاڵپشتی دارایی حکومەتی ئەڵمانیا و بەهەماهەنگی کۆمپانیای (ICME) و رێکخراوی (HPI) رێکخرا بوو.

