zagros news agency

ناساندنی یەکەمین ژمارەی گۆڤاری “دنیای چیرۆک” بەڕیوەچوو

رێوڕەسمی ناساندنی یەکەمین ژمارەی گۆڤاری “دنیای چیرۆک” و پێشکەشکردنی قەڵغانی رێزلێنانی ماڵی رۆشەنگەریی بە کەمال سەعدی، خاوەنى گۆڤارەکە بەڕێوەچوو.

رێوڕەسمەکە ئێوارەى سێشەممە، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەک لە نووسەر، ئەدیب، رۆژنامەنووس و رۆشنبیران، لە هۆڵى شەهید مەهدى خۆشناو، لە بارەگاى لقى هەولێرى یەکێتى نووسەرانى کورد بەڕێوەچوو.

پارێزگارى هەولێر، وێراى دەستخۆشى لە تیمى سەرپەرشتیار و دەستەی بەڕێوەبەردنی گۆڤارەکە، پیرۆزبایی لە خاوەنى گۆڤاری “دنیای چیرۆک” کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست.

هەواڵی پەیوەندیدار

نیکۆڵ کیدمان: سەرکەوتنی پیشەیی ناتوانێت شوێنی پەیوەندییە مرۆییەکان بگرێتەوە

ART

بەرنامەیەکی بەڵگەیی لەبارەی عادل ئیمام بڵاودەکرێتەوە

ART

“Love for You” درامایەکی چینییە و گەشتی دوو خۆشەویست دەگێڕێتەوە

ART