zagros news agency

لە هەولێر كۆنسێرتێكی موزیک و گۆرانی بەڕێوەچوو

رۆژی دووشەممە ١١ی ٥ی ٢٠٢٦، لە هۆڵی میدیا لە هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی هونەرەكانی موزیك و كەلەپوور سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، بە هەماهەنگیی پارێزگای هەولێر و بە سپۆنسەریی میدیایی تۆڕی میدیای كوردستان، لە چوارچێوەی كار و چالاكییە هونەرییەكانی خۆیان، كۆنسێرتێكی موزیك و گۆرانییان پێشكەش كرد.

لە كۆنسێرتەكەدا سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، تیشكی خستە سەر كار و چالاكییە هونەرییەكان لە هەولێری پایتەخت و ئەو هەماهەنگییەی لەنێوان دامەزراوەكاندا هەیە و ستایشی ئەو هەموو میوان و هونەرمەندانەیشی كرد كە لە چالاكییەكاندا ئامادەییان هەیە و سوپاسی هونەرمەندانی بەشداری كۆنسێرتەكە كرد.

ئەو ئێوارەكۆنسێرتە كە گرووپی موزیكی بەڕێوەبەرایەتی هونەرەكانی موزیك و كەلەپوور بەشدارییان تێدا كرد، چەندین بەرهەمی گۆرانی و موزیکی لە خۆ گرتبوو، هەروەها هونەرمەندانی گۆرانیبێژ زاهیر عومەر، یوسف كوردستانی، رزگار هەولێری، ئەندام محەممەد بە بەرهەمەكانی خۆیان بەشدارییان تێدا كرد.

هەر لە چوارچێوەی چالاكییەكەدا، رێزلێنان پێشكەش بە شاعیر و ئاوازدانەر وشیار عەبدوڵڵا كرا و رۆڵی ئەو لەو بوارەدا بەرز نرخێنرا و هیوای بەردەوامیشیان بۆی خواست، هەروەها چەپكەگوڵی بەشێك لە ئامادەبووان پێشکەش بە هونەرمەندانی بەشدار و گرووپی موزیك كرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سکارلێت جۆهانسۆن بەرگری لە وودی ئاڵن دەکات: باوەڕم پێیەتی و خۆشم دەوێت

ART

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە ئور مێژووی پیاوسالاریی ڕەها بەتاڵ دەکاتەوە

ART

جێنیفەر ئانیستۆن و خۆشەویستەکەی بەرەو ماڵێکی نوێ و ژیانێکی هاوبەش

ART