رۆژی یەکشەممە، رێوڕەسمێکی تایبەت بەبۆنەى 10یەمین ساڵیادى دامەزارندنی کۆمەڵەى دۆستایەتى کوردستان – ئەڵمانیا و دەستپیشخەرى پڕۆژەى خزمەتگوزارى راوێژکارى کۆمەڵەى ناوبراو بەڕێوەچوو.
رێوڕەسمێکە بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەک لە نێردەى وڵاتان و بەرپرسانى دیکەی ئیدارى و حکومى، لە هەولێرى پایتەخت،
پارێزگارى هەولێر لە وتارێکدا، وێڕاى پیرۆزبایی بە بۆنەى 10 ساڵەى دامەزراندنیان، دەستخۆشى لە کۆمەڵەى ناوبراو کرد بۆ پتەوکردن پەیوەندییەکانى نێوان گەلانى کوردستان و ئەڵمانیا لە بوارى کلتوورى، رۆشنبیرى، زانستى، کۆمەڵایەتى، هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواستن لە ناساندنى ناسنامە و دۆزى رەواى نەتەوەى کورد بەگەلانى ئەڵمانیا و ئەوروپا و کارئاسانى و هاوکارییکردنى کوردستانیان نیشتەجێى ئەوروپا.
ئومێدیشى خواست، کۆمەڵەى ناوبراو لە کار و پڕۆژە مەدەنى و ڕۆشنبیرى و کۆمەڵایەتییەکانى بەردەوام بێت بۆ بونیاتنان و بە هێزکردنى پەیوەندییەکانى لەگەڵ دامەزراوە ئەوروپى و کوردستانیەکان، بۆ ئەو مەبەستەش تەواوى هاوکارى و پاڵپشتى خۆى دووپاتکردەوە.

