zagros news agency

لە سلێمانی فێستیڤاڵی كولتووری گەلان دەستیپێکرد

لە پێناو گرنگیدان بە كولتووری كوردی و پاراستنی گیانی برایەتی و ئاشتی كورد و گەلانی ناوچەكە، یەكەمین فێستیڤاڵی كەلتوری گەلان لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد.

رۆژی چوارشەممە فێستیڤاڵەکە دەستیپێکرد و پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت، تێیدا چەندین چالاكی هەمەڕەنگ و جیاواز پێشکەش دەکرێن.

لە دەستپێکی فێستیڤاڵەکەدا، محەمەد کوردۆ، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی (بەوەکالەت) لە وتەیەکدا، وێڕای دەستخۆشی لە رێکخەرانی فێستیڤاڵەکە کە بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتی رۆشنبیری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، ئاماژەی بە بایەخی ئەم جۆرە چالاکییە هونەرییانە کرد کە دەبێتە هۆی ئاوێتەبوونی کولتووری نەتەوە جیاوازەکان.

لە فێستیڤاڵەکەدا بەدرێژایی پێنج رۆژ، چەندین بەرنامەی جیاواز و هەمەڕەنگی وەك: موزیك، گۆرانی و هەڵپەڕكێی گەلانی جیاوازی ناوچەكە نماییش دەکرێن و

پێشانگەی بازاڕی بەرهەمە خۆماڵییەكان و پیشە دەستییەكانیش دەکرێنەوە.

لە فێستیڤاڵەكەدا رۆژانە لە شانۆی رۆمانی لە پاركی هەواری شار لە سلێمانی چالاکییەکانی بەڕێوەدەچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “The Fall Guy” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART

زنجیرەی “The Wheel of Time” هەڵوەشایەوە

ART