zagros news agency

داهاتی “Sinners” لە سینەماکانی جیهاندا

فیلمی سینەمایی “Sinners” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای وارنەر برۆسە و ماوەکەی دوو کاتژمێر و 17 خولەکە و لە 18ـی نیسانی 2025 بڵاوکرایەوە.

داهاتی لە سینەماکاندا 208 ملیۆن دۆلار و 207 هەزار دۆلارە.

لەو داهاتە، 155 ملیۆن و 228 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکا و 51 ملیۆن و 100 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

لە فیلمەکەدا مایکڵ بی جۆردان، مایلز کاتۆن و سول ویلیامز رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و لە دەرهێنانی ریان کوجلەرە.

فیلمەکە تێڕوانینێکی نوێیە بۆ ترس، دوو برای دووانە، ژیانی ئاڵۆزیان جێدەهێڵن و دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان و ژیانێکی نوێ دەست پێدەکەن، بەڵام دۆخێکی خراپ رووبەڕوویان دەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

زێندایا و ڕۆبێرت پاتینسن لە پڕۆژەیەکی تەمومژاویدا

ART

کاترین ئۆهارا لە تەمەنی 71 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

ART

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART