zagros news agency

زێندایا و ڕۆبێرت پاتینسن لە پڕۆژەیەکی تەمومژاویدا

کۆمپانیای A24 کەمپەینێکی بانگەشەی جیاوازی بۆ فیلمی “The Drama” دەستپێکردووە کە زێندایا و ڕۆبێرت پاتینسن ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەبینن.

فیلمەکە باس لە نهێنییەکی مەترسیدار دەکات کە هەڕەشە لە هاوسەرگیری دوو گەنج دەکات.

کۆمپانیاکە ماڵپەڕێکی تایبەتی دروست کردووە کە کاتژمێرێکی تێدایە و بەرەو دواوە دەژمێرێت بۆ ڕۆژی “هاوسەرگیرییەکە” کە مەبەست لێی کاتی نمایشکردنی فیلمەکەیە لە ٣ی نیساندا.

نەبوونی زێندایا و پاتینسن لە میدیاکان و نەبوونی حساباتی سۆشیال میدیا بۆ پاتینسن، وایکردووە تەمومژ و جۆش و خرۆشێکی زۆر بۆ فیلمەکە دروست بێت.

ئەمە یەکەم پڕۆژەیە لە نێوان سێ فیلمدا کە بڕیارە ئەمساڵ ئەم دوو ئەستێرەیە بەیەکەوە کۆبکاتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “The Fall Guy” لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا

ART

داهاتی “Gladiator 2” لە بەرزبوونەوەدایە

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Moana” لە سینەماکانی جیهاندا

ART